شەرع و ترەمپ لە واشنتۆن بەڵگەنامەیەك لەبارەی داعش واژوو دەكەن

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 120


راچڵەكین-

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا دەڵێت، ئەحمەد شەرع-ی سەرۆكی ئەو وڵاتەو دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، بەڵگەنامەیەك لە واشنتۆن واژوو دەكەن بەمەبەستی ئەندامبوونی دیمەشق لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش.

تۆم باراك بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رۆژی 10ی ئەم مانگە شەرع سەردانی ئەمریكا دەكات و لە واشنتۆن پەیوەندی بەو 88 دەوڵەتەوە دەكات كە لەساڵی 2014 وە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعشن.

باراك دەڵێت،پەیوەندیكردنی سوریا بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش وەرچەرخانێكی مێژوویە و ئاماژەیەكی گرنگە لەپەیوەندییەكانی نێوان دیمەشق و واشنتۆن.

بەگوێرەی لیستێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەدرێژایی مێژوو هیچ سەرۆكێكی سوری تائێستا سەردانی واشنتۆن-ی پایتەختی نەكردووە، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی شەرع-یش بەیەكەم سەردان لەمێژوودا بۆ پایتەختی ئەمریكا ئەژمار دەكرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن