راچڵەكین-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەیروت-ی پایتەختی لونان دەكات ئەگەر بێتو حیزبوڵا هەر شارۆچكەیەك لە باكوری ئیسرائیل بكاتە ئامانج.
یسرائیل كاتس، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی 14ی ئیسرائیل ووتی، تەلئەبیب ئامادەیە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەر هێرشێكدا بكات كە رووبەڕووی ببێتەوە، ئەو پەیامەش لەڕێی نێردراوەكانی ئەمریكا گەیەندراوەتە لوبنان.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوەشكرد، ئەمریكا فشار لە بەیروت دەكات بۆ چەكداماڵینی حیزبوڵا.