نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاریكرا

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 591

راچڵەكین-

نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 ی ئەو قەزاو ناحیانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیی دیاریكرا كە هێشتا نەبووەتە 24 كاتژمێری.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:"بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تشرینی یەكەم نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (48) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانییە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن."

كارەبای سلێمانی، روونیكردووەتەوە، لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەكەكانی دەرەوەی شەقامی مەلیك مەحمود كارەبایان بەردەوامە و موەلیدەكان كارناكەن، بەڵام هەندێك لە قەزاو ناحییەكان هێشتا موەلیدەكانیان كاردەكەن.

 بەپێی نرخی گازۆیل نرخی كاتژمێرێك بۆ ئەمپێرێك بە (48) دینارە و چەند كاتژمێر كاریان كردبێت جارانی (48) دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمپێرێك بۆ مانگەكە دەردەچێت.

سەبارەت بەنرخی كیلۆواتی ستییەكانیش كە كارەبای نیشتمانیان نییە و تەنیا كارەبای موەلیدەیان هەیە نرخی كیلۆواتیان (293) دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن