راچڵەكین -
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، دەستگیركردنی سێ نەوجەوان رادەگەیەنێت، كە تۆمەتبارن بە كۆپیكردنی پسوڵەی یارییەكانی شاری یاری هەڵەبجە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 2-11-2025 بڵاوكراەتەوە، پاش ئەوەی لەلایەن خاوەن پاركی شاری یاری هەڵەبجەوە سكاڵا تۆماركرا كە پسوڵەی یارییەكانی شاری یاری كۆپی كراون، توانرا سێ تۆمەتباری نەوجەوان بەناوەكانی (خ. ب، ح) تەمەن ۱٤ساڵ و (ئ .ز. خ) تەمەن۱۳ساڵ و (ئ. ب. ع) تەمەن ۱٥ساڵ، بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بكرێن، كە پسوڵەی كۆپیكراویان پێبووە و لەسەر ئەو تۆمەتە بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستبەسەر ئەو كەلوپەلانەدا گیرا كە لەلایەن لیژنەی ئامادەكردنی فێستیڤاڵی هەنار و پاییز و قایمقامی هەڵەبجەوە چوونە ژوورەوەیان بۆناو فێستیڤاڵ قەدەغەكراو بوون وەك چەقۆ و دەمانچە و جگەرەو ڤایپ بۆ تەمەنی خوار 18 ساڵ و رێگرتن لە چوونە ژورەوەی تەرەقەو یاری ئاگرین.