ئۆتۆمبێلی چینی لە ئەفسەرانی سوپای ئیسرائیل قەدەغە دەكرێت

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 630

راچڵەكین -

بە فەرمانی سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی چینی لە ئەفسەرانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەكرێت و هەر ئەفسەرێك ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراوی چینی هەبێت، لێی وەردەگیرێتەوە.

رۆژنامەی ئیسرائل هیوم بڵاویكردەوە، ئیال زامیر، سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە بڕیارێكی كتوپڕدا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی چینی لە ئەفسەرانی سوپای وڵاتەكەی قەدەغەكرد و لەمەودوا نابێ هیچ ئەفسەرێكی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی چینی بەكاربهێنێت.

رۆژنامەكە لەچەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی ئیسرائیلەوە ئاشكرایكردووە، هۆكاری بڕیارەكە، بوونی مەترسییە لە سیخوڕیكردن بەسەر ئەفسەرانی سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی دانانی سیستم و ئامێری سیخوڕی لەناو ئۆتۆمبێلەكانی چینی كە هەناردەی ئیسرائیل كراوە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل، هەر ئەفسەرێكی سوپای ئەو وڵاتە، ئۆتۆمبێلی چینی هەبێت، لێی وەردەگیرێتەوەو ئۆتۆمبێلێكی تری پێدەدرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت پرۆسەكە لە چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێبێت.

سوپای ئیسرائیل مەزەندەی كردووە 700 ئەفسەر ئۆتۆمبێلی چینی لەجۆری (CHERY)یان هەیە، كە پێشتر پێیان درابوو، بڕیاریشە لەسەرجەمیان وەربگیرێتەوە.

ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل لەدوای گرتنەبەری هەنگاوێكی هاوشێوە دێت لەلایەن ئەمریكا و بەریتانیا، كە پێشتر بڕیاریاندابوو بەكارهێنانی ئۆتۆبێلی چینی لە دامەزراوە هەستیارە ئەمنییەكانی وڵاتەكانیان قەدەغە بكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن