ڕاچڵەکین سپۆرت -
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە خەریکی ئامادەکردنی چەکی نوێی خۆیەتی بۆ ماوەی داهاتوو، دوای گەڕانەوەی مارک بێرنال لە پێکانێکی درێژخایەن کە کەمێک زیاتر لە ساڵێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فلیک وەک یاریزانێکی سەرەکی ئیرتیکاز بۆ بەرشەلۆنە سەیری بیرنال دەکات و لە ئێستادا ئەو یاریزانە ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە چەکی نوێی بلاوگرانا، ڕاهێنەرەکە بەنیازە دەست بکات بە پێدانی کاتی یاریکردنی ئاسایی لە یارییەکاندا کە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە دەستپێدەکات.
فلیک بەنیازە تا مانگی یەکەمی داهاتوو بێرنال بکاتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ تیپی کەتەلۆنی، هەروەک چۆن لە سەرەتای وەرزی ڕابردوودا بوو پێش ئەوەی تووشی پێکانێکی بەستەرەی ئەژنۆی ببێت، بەڵام ڕاهێنەرەکە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە یاریزانەکە لەڕوی جەستەییەوە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی متمانەی تەواو بەدەستبهێنێت.
پێدەچێت ئێستا بێرنال ئامادەبێت، دوای ئەوەی یانەکە لەم دواییانەدا هەڵیبژاردووە مەترسی لەسەری نەکات، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی پزیشکی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکات.
بارسێلۆنا هێندە باوەڕی بە بێرنال هەیە کە بە یەکێک لە پایەکانی پڕۆژەی وەرزشی تیپەکە دادەنرێت بۆ داهاتوویەکی نزیک.