راچڵەكین-
بێستون عەبدوڵا، ناسراو بە بێستون كواوایی، یەكێك لە بریندارەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەڵای كچێ لە پێنجوێن، دوای چەند مانگێك مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025 بێستون عەبدوڵا، برینداری ئاگرەكەی پێنجوێن بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
كۆتاییەكانی مانگی ئابی ئەمساڵ، ئاگرێكی گەورە گوندەكانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوە و بەهۆیەوە پوش و پاوانێكی زۆری سنوورەكە سووتا و دوو گەنجیش بەناوەكانی ئالان عەلی، بێستون عەبدوڵا برینداربوون.
24ی ئەیلولی ئەمساڵ ئالان عەلی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە كە نزیكەی لە ٧٥٪ـی جەستەی سووتابوو لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.