راچڵەكین-
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هەفتەیەك پشوو لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی ئاسانكاریی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژارددنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق :" بڕیارماندا ئەو ناوەندانەی خوێندن كەدەبنە بنكەی هەڵبژاردن لەرۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025 دەدرێنە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان."
وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووەك" لە (6-11-2025 تا 11-11-2025 دەوامی گشت ناوەندەكانی خوێندنی حكومەی و ناحكومی و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی نێودەوڵەتی دەبێتە پشوو، رۆژی چوارشەممە 12-11-2025 دەوام لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی دەستپێدەكاتەوە. "
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:" ئەو قوتابخانانەی دەبنە بنكەی هەڵبژاردن دەتوانن وانەی یەكەم لەرۆژی چوارشەممە 12-11-2025 نەخوێنن بەمەبەستی ئامادە سازی بۆ دەستپێكی وانەی دووەم."