تۆرێس لەگەڵ بەرشەلۆنە مێژوو دەنوسێتەوە

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فێران تۆرێس بەردەوام بوو لە چەسپاندنی ناوی خۆی لە کتێبی مێژووی یانەی بەرشەلۆنە، گۆڵی 50ی خۆی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکرد بەرامبەر ئێلچی، ئەم ئامانجە زیاتر جەختی لەسەر گەشەسەندن و یەکدەنگییە سەرنجڕاکێشەکەی کردەوە لەوەتەی لە زستانی ساڵی 2022وە پەیوەندی بە یانەی بلاوگراناوە کردووە.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە کردووە، تۆرێس بەم دواییە ژمارەی پێوانەیی دەیڤد ڤیای یەکسان کردەوە کە 48 گۆڵ بوو، پێش ئەوەی لە یارییەکەی ئەم دواییەدا ئەفسانەکەی ئیسپانیا تێپەڕێنێت، ئەم خاڵە گرنگە نزیکی دەکاتەوە لەوەی ببێتە یەکێک لە گۆڵکارانی یانەکە لە دەیەی ڕابردوودا، هەروەها ئەم یارییە 100هەمین یاری تۆرێس بوو لە لالیگا، کە 36 یاری لەگەڵ ڤالێنسیا و 64 یاری بۆ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.

لە دوای یەکەم گۆڵی لە 20ی 1ی 2022 بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە جامی شای ئیسپانیا، تۆرێس بەهۆی ماندووبوون و خۆنەویستی و ڕۆحی شەڕانگێزییەوە جێگەی خۆی لە ژووری جلگۆڕین بەهێزتر کردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یاریزانێکی دڵخواز و خۆشەویست لە یانەی بەرشەلۆنە.

ژمارەکان خۆیان دەدوێن: 50 گۆڵەکەی تۆرێس بەم شێوەیە دابەشکراوە: 30 گۆڵ لە لالیگا، 9 لە چامپیۆنزلیگ، 8 لە جامی شا، 2 لە یۆرۆپالیگ، 1 لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە بەردەوامە لە نیشاندانی توانای خۆی بۆ گونجاندن لەگەڵ ڕاهێنەر و بارودۆخی جیاوازدا، هەردوو چاڤی هێرناندێز و هانسی فلیک ستایشی عەقڵیەتی بەهێز و ئاستە بەردەوامەکەی دەکەن، کە دوو هۆکاری سەرەکین بۆ گرنگیدان بە سیستەمی هێرشبەری بەرشەلۆنە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن