ڕیال مەدرید پێش ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 673

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی ڕیال مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، یاریزانە لاوەکەی، فرانکۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی، پێش یارییەکەی داهاتووی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە.

لە ڕاگەیەندراوی یانەکەدا کە لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: دوابەدوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەسەر فرانکۆ ماستانتونۆ لەلایەن ستافی پزیشکی یانەی ڕیال مەدریدەوە ئەنجامدراوە، تووشی پێکانبووە، لە ماوەی داهاتوودا چاودێری چاکبوونەوەی بەردەوام دەبێت.

ماستانتونۆ بە یەکێک لە بەهرەمەندە گەنجە ئومێدبەخشەکانی ڕیال مەدرید دادەنرێت لەم وەرزەدا، دوای ئەوەی لە هاویندا پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە کرد، بە ئاستە بەرزەکانی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ سەرنجی هەمووانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە، پێش ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول دوور بکەوێتەوە.

ڕیال مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە یاریگای ئەنفێڵد کە یاریگای یانەی سوور پۆشەکانە و لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا، یانە ئیسپانییەکە هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە بردنەوەکانی لە ئەوروپا و نزیک بێتەوە لە دەستەبەرکردنی ڕاستەوخۆی گەیشتن بە قۆناغی 16.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن