راچڵەکین-
ئەمەریکا پێشنیاری ئاگربەست بۆ لایەنە شەڕکەرەکانی سوودان دەکات و هێزەکانی ئەو وڵاتەش رەزامەندی سەرەتاییان دەربڕیوە.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە: حکومەتی ئەمەریکا
هەوڵدەدات لایەنەکانی شەڕ لە سودان رازی بکات بەوەی ئاگربەستێکی کاتی رابگەیەنن
لەپێناو گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی ئەو وڵاتە.
باسیان لەوەشکردووە: بە ئەگەری زۆرەوە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی
سێ بۆ نۆ مانگ بەردەوام دەبێت و مەسعد بۆڵۆس راوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپیش ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی سوودان رەزامەندی سەرەتاییان بەرامبەر ئاگربەستە
دەربڕیوە.