راچڵەکین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی هێنانی
کۆچبەری نایاسایی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری
دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانییان دوو قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 23
کەسی تر کە بەشێوەی نایاسایی هێنرابوونە هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن.
باسی لەوەشکرد: ئامانجی ئەو کەسانە ئەوەبوو کە ببرێنە شارەکانی
ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە ماددەی 38 لە یاسای مانەوە
راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکانیش
سنوورداش کرانەوە.