پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن

وەرزش

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 11 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێزی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمان لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بایرن میونشن دەکات.

بە جیاوازی یەک گۆڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە پێش بایرن میونشنەوەیە، کوڕانی لویس ئێنریکی پێشەنگیان گرتووە و هەروەها باڤارییەکان لە پلەی دووەمدان و هەردوو یانە هەوڵی بردنەوە دەدەن بۆ ئەوەی جێگەی خۆیان لە پێشەنگی قایم بکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بۆ یارییەکەی ئەمشەو:

 

پاریس سانجێرمان: شیڤالییە ، حەکیمی ، مارکینیۆس ، پاچۆ ، نونو مێندێز ، جواو نیڤێز ، ڤیتینیا ، فابیان ڕۆێز ، کڤاراسخیلیا ، دێمبلی ، بارکۆلا.

بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر ، لایمەر ، ئۆپامیکانۆ ، تاه ، ستانسیچ ، کیمیچ ، پاڤلۆڤیچ ، گنابری ، ئۆلیسی ، هاری کەین ، لویز دیاز.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن