ئەمریكا.. كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەك چەندین قوربانی لێدەكەوێتەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین -

لە ئەمریكا، فڕۆكەیەكی بارهەڵگر كەوتەخواروەو تێكشكا، بەهۆیەوە حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەكاتی ناوخۆی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی لویسڤیل لە ویلایەتی كێنتاكی لە رۆژهەڵاتی ئەمریكا روویدا، فڕكەیەكی بارهەڵگری سەر بە كۆمپانیای یو پی ئێس، لەكاتی هەڵفڕینی لە فڕۆكەخانەكە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتەخوارەوەو تێكشكا، لەكاتی كەوتنەخوارەوەشی ئاگرێكی گەورەو فراوانی دروستكرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، رووداوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت كەس و بریندار بوونی 11 كەسی دیكە.

لەدوای رووداوەكە تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەكە، مەزەندەش دەكرێت ژمارەی قوربانیان روو لەزیادبوون بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن