40 كەس لە پرسەیەكدا لە سۆدان كوژران

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 396

راچڵەكین-

لەئاكامی هێرشكردنە سەر پرسەیەك لە ناوچەیەكی سۆدان، لانی كەم 40 كەس كوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025 نووسینگەی هەماهەنگی كاروبارە مرۆییەكانی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، لەناوچەی ئەبیەز لە كردڤان، ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردووەتەوە سەر پرسەیەك و لەئاكامدا 40 بەشداربووی نێو پرسەكەیان كوشتووە.

نووسینگەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ناوی ئەو لایەنەی نەهێناوە كەبەرپرسی هێرشەكەیە، لەكاتێكدا شەڕوپێكادانەكان لە شارەكانی كردڤان لەنێوان سوپای سۆدان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا روولەهەڵكشانە.

ئەو هێرشە لەكاتێكدا دێت، سوپای سۆدان پێشنیارێكی ئەمریكای بۆ راگرتنی شەڕو پێكادانەكان رەتكردەوەو رایگەیاند:" پشتیوانی ناوخۆیی كۆدەكاتەوە بۆ شەڕكردن دژی یاخیبووان."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن