راچڵەكین-
كۆمەڵگەی پزیشكی ناسر لە شاری خان یونس لە كەرتی غەززە رایگەیاند، تەرمی 15 فەڵەستینیان بەدەستگەیشتووە كەلەلایەن ئیسرائیلەوە رادەستی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی كراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمەڵگە پزیشكییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی 15 فەڵەستینیان بەدەستگەیشتووە كە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژراون و دەست بەسەر تەرمەكانیاندا گیرابوو.
رادەستكردنی تەرمی ئەو 15 فەڵەستینییە دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو بزووتنەوەی حەماس تەرمی سەربازێكی ئیسرائیلی رادەستی تەلەئبیب كردەوە.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا ئیسرائیل تەرمی 285 فەڵەستینی رادەستكردووەتەوە.