پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر کڵۆب بروج

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1540

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 11 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی جڵۆب بروجی بەلجیکی.

هانسی فلیک ڕاهێنەری بلاوگرانا لەم یارییەدا لە تواناکانی هەریەک لە کریستینسن و خوان گارسیا و تێر شتیگن و گاڤی و پێدری و ڕافینیا بێبەش دەبێت.

یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی سەرکەوتن دەدات بۆ ئەوەی خاڵەکانی بەرزبکاتەوە بۆ 9 خاڵ و لە خانەکانی پێشەوەی ڕیزبەندییەکە نزیک ببێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی، فلیک وەک یارییەکەی بارسا بەرامبەر ئێلچی هەمان پێکهاتە دەخاتە نێو یاریگاوە و بەڵام یەک گۆڕانکاری دەکات ئەویش پاو کۆبارسی دەخاتە شوێن ئیریک گارسیا کە پێکهاتەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز: چیزنی.

هێڵی بەرگری: باڵدی ، کۆندی ، کۆبارسی ، ئاراوخۆ.

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، کاسادۆ ، فیرمین لوپێز.

هێڵی هێرشبەر: ڕاشفۆرد ، یامال ، تۆرێس.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن