لویس دیاز داوای لێبوردن لە ئەشرەف حەکیمی دەکات

وەرزش

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا باڤارییەکان بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لویس دیاز ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن هەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد، پێش ئەوەی لەکۆتا خولەکی تایمی یەکەمدا بە توندی لە ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی پاریسیدا و بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و هەروەها حەکیمی بەهۆی ئەو لێدانە توندەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و گۆڕانکاری پێکرا.

لەدوای یارییەکە لویس دیاز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: داوای لێبوردن دەکەم، هیوادارم پێکانەکەی حەکیمی سوک بێت و بە زوترین کات بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

هەروەها نوسیویەتی: زۆر سوپاس بۆ هاوڕێکانم دوای ئەوەی من کارتی سورم وەرگرت جەنگان بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن