رووداوێكی تەقەكردن دوو برینداری لێكەوتەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2390

راچڵەكین -

لەشاری هەولێر لەئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن، دوو كەس بریندار بوون و تۆمەتباری تەقەكەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

رووداوەكە ئەمشەو لە شەقامی پزیشكان لەسەنتەری شاری هەولێر روویداوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، تەقەكردنەكە بەهۆی كێشەیەكی نێوان دوو كەس بووە لەسەر قەرزێك كە بڕەكەی 40 هەزار دینار بووە، قەرزارەكە بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی لە خاوەن قەرز كردووەو برینداری كردووە، هاوكات كەسێكی دیكەش كە لەشوێنی رووداوەكە بووە، بەهۆی بەركەوتنی ساچمەوە بەسووكی بریندار بوو.

شایەتحاڵێكی نزیك لە رووداوەكە باسی لەوەكردووە، دوای تەقەكردنەكە بەپەلە بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو تۆمەتباری تەقەكەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

تائێستاش پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەكە هیچ زانیاییەكی بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن