رووسیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكات

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1240

راچڵەكین -

سەرۆكی رووسیا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی رادەسپێرێت ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدەن، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاندبوو واشنتۆن دەست بە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، ڤلادیمێر پوتین سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیای كرد، میدیاكانی جیهان لە سەرچاوەیەكی ناو كۆشكی سەرۆكایەتیی رووسیاوە بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی رووسیا داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنەكە كرد ئامادەكاریی تەواو بكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی.

پوتین لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، رووسیا تائێستاش پابەندە بە تەواوی بڕگەكانی پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی، هیچ نیازێكیشیان نییە بۆ پاشگەزبوونەوە لەو پابەندبوونانە، بەڵام ئەگەر ئەمریكا یان هەر وڵاتێكی دیكە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات، ئەوا مۆسكۆش بەمافی خۆی دەزانێت هەمان هەنگاو بگرێتەبەر و رێكاری پێویست و بەپەلەش لەوبارەیەوە بنێت.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی رووسیا وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر لێدوانەكەی هەفتەی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، كە رایگەیاندبوو واشنتۆن دەستدەكاتەوە بە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن