وادەی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە ئاشكرادەكرێت

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2035

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەسرە داهاتی ناوخۆیی، مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانە خەرج بكرێت كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حكومەتی فیدرالەوە خەرج نەكراوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا كێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حكومەتی فیدرالەوە خەرج نەكراوە، چارەسەر بكرێت و  وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد، سبەینێ پێنجشەممە 6-11-2025 مووچەیەكیان وەك پێشینە لەسەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بكات و بە زووترین كاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن