ئەمڕۆ مووچەی ئەم كەسانە دابەشدەكرێت

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 232

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەكات.

وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025  مووچەی مانگێكی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت كە لەدوای ٢٠٢٥/١/١ خانەنشین بوون و تا ئێستا لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە مووچەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێركاری و گەنجینەكان و بانكەكانی ڕاسپارد سبەی سەرجەم ڕێكارەكان تەواو بكەن و مووچەیەكیان بۆ خەرج بكرێت.

هاوكات بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگەو بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردران بە زووترین كات دۆسیەی سەرجەم ئەو پێشمەرگەو ئەفسەرو پلەدارانە تەواو بكەن كە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن