راچڵەكین
ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بارھەڵگرلەویلایەتی كنتاكی ئەمریكا گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 12 كەس.
ئاندی بیشیر حاكمی كنتاكی، لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانییدا، زانیاری نوێی دەربارەی ڕووداوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی محەممەد عەلی شاری لویزیڵ لە ویلایەتەكە خستەڕوو.
بیشیر ڕایگەیاند: "ئیدی چاوەڕوانی ئەوە ناكەین كەسێكی زیندوو لە شوێنی ڕووداوەكەدا بدۆزینەوە. ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو كەسی دیكە زیادی كردووە و، گەیشتووەتە 12 كەس".
هەروەها بیشیر باسی لەوە كرد ڕەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 12 كەس بەرزببێتەوە:"بەرپرسان سەلامەتی تیمی فریاكەوتن لە پێش هەموو شتێكەوە دادەنێن".
بیشیر جەختی لەسەر بەردەوامی كارەكانی گەڕان و ڕزگاركردن لە شوێنی ڕووداوەكە كردەوە و، ئاماژەی بەوە كرد تا ئێستا 16 خێزان ڕایانگەیاندووە كە كەسوكاریان بێسەروشوێن بوون.