گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1645

راچڵەكین-

بڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا گەشتی ئاسمانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەڵمانیا دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمپانیای ئەزمەڕ ئێرلاین بڵاویكردەوە، لەمانگی داهاتووەوە گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا دەستپێدەكاتەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە رۆژی 16-12-2025 هێڵی ئاسمانی كۆندۆر یەكەم گەشتی خۆی لەنێوان ( دوسڵدۆرف -سلێمانی - دوسڵدۆرف) ئەنجامبدات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن