راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 1 تا 7ی 11ی 2025 ، بڕی 9 ملیارو 755 ملیۆن و 629 هەزار و 495 دینار بووە، لە 63%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 37%یش بەشێوەی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كەمتر بووەتەوە، كە بڕی داهاتی رۆژانی 25 تا 31ی 10ی 2025، 12 ملیارو 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بوو.