راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق داوا لەدانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەكات بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بكەن.
ئەمڕۆ هەیینی 7ی تشرینی دووەمی 2025 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەكۆتا پەیامیدا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لەسەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عیراق كرد بە گوڕو تینەوە بەشداری لەهەڵبژاردندا بكەن.
هاوكات سودانی روویكردە، دانیشتووانی شەنگال و كەركوك كە بە " عیراقی بچووكراوە" ناوی هێنا، بەشداری لەهەڵبژاردندا بكەن.
سەرۆكوەزیرانی عیراق لەدرێژەی پەیامەكەیدا داوای لەدانیشتووانی هەرێمی كوردستان كرد بەشداری بەرچاویان هەبێت لەهەڵبژاردندا.
محەمەد شیاع سودانی، لە كۆتایی پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد:" بەشداریكردنی هاوڵاتیانی عیراق لەهەڵبژاردنن پەیامێكی روون و ئاشكرا دەبێت لەبارەی عیراقی نوێ، كە رۆڵەكانی پێداگری دەكەن بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بەشێوەیەكی ئاشتیانەو لەرێی سندوقەكانی دەنگدان."