وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە لە رێكەوتنی ستراتیژی بەشدارە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2140


راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە بەشدارە لە گەری نوێی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و عیراق لەبارەی رێكەوتنی ستراتیژی.

ئەمڕۆ هەیینی 7ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا هاتووە:"
گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق دەستیپێكردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریكا و عێراق لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ڕاوێژێكی تەكنیكیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەكانی هەردوو لا بە بەشداری فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا."

 وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت:"نوێنەرانی هەر دوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە: بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنییە درێژخایەنەكان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیكردن، بەرگریكردن و بەرزكردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەكانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە."

"ئەم هاوكاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێكشكاندنی تیرۆرە."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن