ئەلۆنسۆ بە بیرۆکەیەکی نوێ کێشەی مێندی لە ڕیال مەدرید چارەسەر دەکات

وەرزش

08/11/2025     ژمارەی بینراو 189

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید سەرقاڵی چارەسەرێکی نوێیە بۆ کێشەی فێرلاند مێندی فەرەنسی و یاریزانی بەرگری باڵی چەپی یانەکە.

ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە کاتی مەشقەکانی لۆس بلانکۆسدا لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاستدا مێندی تاقی دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی لالیگا بەرامبەر ڕایۆ ڤاییکانۆ کە یەکشەممەی داهاتوو لە ڤالیکاس بەڕێوەدەچێت.

ئەلۆنسۆ دەیەوێت بەم تاقیکردنەوەیە دەستپێشخەرییەکی نوێ بە مێندی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی سەختی گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی لە شوێنی ئاسایی خۆیدا بەهۆی بوونی ئەلڤارۆ کارێراس و فران گارسیا، هەروەها ئامانجیەتی بژاردەی زیاتر بۆ مێندی دابین بکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی دواوە، کە بەهۆی کێشە بەرگرییەکانی ئەم دواییەوە تووشی کێشە بووە.

بەڵام دەستەبەرکردنی جێگەیەک لە یانزە یاریزانی سەرەکی وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بۆ مێندی ئاسان نابێت، چونکە هەریەک لە ئیدر میلیتاو و دین هاوسن و ڕائول ئاسێنسیۆ بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکەن، ئەمە جگە لە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی کە لە گەڕانەوەی لە پێکان نزیک بووەتەوە.

مێندی دەگەڕێتەوە بۆ یارییەکانی ڕیال مەدرید دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ دوورکەوتنەوەی درێژخایەن بەهۆی پێکانەوە کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو، تا ئێستا لە ژێر دەستی چاڤیدا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە نەکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن