وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەبارەی پشووی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 648

راچڵەكین -
 
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە، رۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە لە ناوەندەكانی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ خوێندكاران پشوی فەرمی دەبێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێكەوتی (2025/11/11) و لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی بۆ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیەنرا كە بەم شێوەیە دەبێت؛ رۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە لە ناوەندەكانی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان (حكومی - تایبەت) بۆ خوێندكاران پشووی فەرمی دەبێت. 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژی 11-11-2025، بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەسەرجەم دامودەزگاكان پشووی فەرمییە بە ناوەندەكانی خوێندنیشەوە، رۆژی 12ی مانگ دەوامی فەرمی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن