راچڵەکین-
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت
بە بەشداری زیاتر لە یەک ملیۆن ئەندامی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە عێراق
دەستیپێکرد.
کاتژمێر 7:00ی بەیانی
ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە تەواوی عێراق دەستیپێکرد و تیایدا زیاتر
لە ملیۆنێک و 300 هەزار ئەندامی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە
لەگەڵ زیاتر لە 26 هەزار ئاوارە.
دەنگدەرانی ئەمڕۆ لە 807
بنکەی دەنگدان و چوار هەزار و 501 وێستگە دەنگ دەدەن و بڕیاریشە پڕۆسەکە تاوەکو
کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام بێت و رۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.