خوشک و برایەک لە سنووری هەولێر خنکان

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 660

راچڵەکین- 

لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو منداڵ کەوتنە ناو مەلەوانگەی خانوویەکی گەشتیاری و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

عەبدولقادر دڵشاد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی شەقڵاوە رایگەیاند: دوو منداڵ کە خوشک و برابوون کەوتوونەتە ناو مەلەوانگەی یەکێک لە خانووە گەشتیارییەکان و بەوهۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوابەدوای رووداوەکە هەردوو منداڵەکە کە بە رەچەڵەک عەرەبن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەرلەوەی بگەنە نەخۆشخانە منداڵەکان گیانیان سپاردووە و دواتریش تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن