راچڵەكین -
وەزارەتی پەروەردە بڕیار دەدات لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا، كاتژمێرێك لەسەرەتای دەوامی خوێندنگەكان تەرخان بكرێت بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای كوردستان.
لە گشتاندنێكدا كە بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، راپەڕین و خوێندنی كوردی لە كەركووك كراوە، تێیدا هاتووە، "بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان لە ڕێكەوتی 17-12-2025، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان ئاگادار بكەن، كە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیكردنەوەكان، كاتژمێرێك لە سەرەتای دەوام بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای كوردستان تەرخان بكەن، پاشان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.