لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 743

راچڵەكین -

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ داوا لەو خێزانانە دەكات كە دانیشتووی قەزاكەن و دەنگدانیان لە پارێزگای كەركوكە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای كەركوك بەمەبەستی دەنگدان.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 9-11-2025 بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ سەرجەم ئەو خێزانانەی ئاگاداركردووەتەوە كە دەنگدانیان پارێزگای كەركوكە و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای كەركوك بەمەبەستی دەنگدان.

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەە بەوەشكردووە، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئەركدا دەبن و دڵنیایی دەدەن سەروماڵی هاوڵاتیان پارزێراو دەبێت، هاوكات مەفرەزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكان دەوریاتی بەردەوامیان دەبێت لە گەڕەك و كۆڵانەكان و ڕووبەڕووی هەر حاڵەتێكی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنورەكە دەپارێزن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن