راچڵەكین-
بەبڕیاری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان كرایە پشووی فەرمی.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەپێناو رەخساندنی ماوەی گونجاو لەبەردەست كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاین عیراق و تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان و چۆڵكردنی ئەو قوتابخانانەی كە پرۆسەی دەنگدانیان تێدا بەڕێوەچووە، محەممەد شیاع سودانی بڕیاریداوە سبەینێ چوارشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت جگە لەو فەرمانگانەی كە لەئەركی بەردەوامدان.