لەبارەی پشووی سبەینێ لەهەرێمی كوردستان بڕیاردرا

کوردستان

11/11/2025     ژمارەی بینراو 1532


راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووی سبەینێ چوارشەممە، بڕیاریدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025  فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە:"بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، 12 ی تشرینی دووەمی 2025، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت."

ئەوەش روونكراوەتەوە، دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بە شێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن