راچڵەکین-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەییدا بێلایەنانە و دوور لە کاریگەری و دەستێوەردانی ھیچ حزب و لایەنێک داکۆکیکاری ماف و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان بێت.
د.رێواز فایەق، لەیادی 58 هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و مامۆستایانی كوردستان ده‌کات و دەڵێت:" ئومێدەوارە ئەم یادەببێتە مایەی بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیی یەکێتییەکە".
رێواز فایەق، دەشڵێت، ئه‌م ڕێكخراوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ڕۆڵێكی كاریگه‌رو به‌رچاوی بینیوه له پێگه‌یاندنی سه‌دان كه‌سایه‌تی زانستی، په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری، و سه‌ركرده‌ی سیاسی
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەكشردووە، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له قۆناغه جیاوازه‌كانی شۆڕشدا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری به‌رگری وتێكۆشاندا چه‌كی شه‌ره‌فیان كردۆته شان و له پاڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌ركی په‌روه‌رده و فێركردنیان له دێهاته‌كانی كوردستاندا فه‌رامۆش نه‌كردووه و ڕۆڵێكی بەرچاویان بینیوە بۆ ده‌ربازكردنی نەوەکانمان له نه‌خوێنده‌واری،
"لە ئێستاشدا کە بەھۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەوە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە دۆخێکی سەختدایە، پێویستە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەییدا بێلایەنانەو دوور لە کاریگەری و دەستێوەردانی ھیچ حزب و لایەنێک داکۆکیکاری ماف و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان بێت، و دڵسۆزانە گوزارشت لە ویست و داخوازیەکانیان بکات، بە جۆرێک کە لە ئاست ماندووبوون و قوربانیدانی مامۆستایان بێت، و هاوتای ئه‌و هەوڵ وخۆته‌رخانكردنه‌یان بێت كه پێشكه‌شیان كردوه له پێناوی سه‌رخستن و بەردەوامی پرۆسه‌ی خوێندن" رێواس فایەق وادەڵێت.