راچڵەكین-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رێژەو ژمارەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمسیۆنی بڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، رێژەی 99.98%ی ئەنجامی دەنگدان لە وێستگەكانی دەنگدانەوە گەیشتووەتەوە كۆمسیۆن.
ئەوەش روونكراوەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی لەدەنگدانی گشتیدا بەشداریان كردووە گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 904 هەزارو 637 كەس لەكۆی 20 ملیۆن و 63 هەزارو 773 كەس بەوشێوەیەش رێژەی بەشداربووان گەیشتووەتە سەروو 54.35%.
سەبارەت بەدەنگدانی تایبەت، كۆمسیۆن ئەوەی روونكردووەتەوە، یەك ملیۆن و 84 هەزارو 289 كەس لەكۆی یەك ملیۆن و 313 هەزاور 980 كەس بەشداری دەنگدانی تایبەتیان كردووە بەوەش رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 82.52%.
هاوكات 20 هەزارو 527 ئاوارە لەكۆی 26 هەزارو 538 دەنگدەر بەشداریان كردووەو بەو شێوەیەش رێژەكەیان گەیشتووەتە 77.35%.
وەك لەئامارەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا هاتووە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لەهەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا بەشداریان كردووە، گەیشتوونەتە 12 ملیۆن و 9 هەزارو 453 كەس لەكۆی 21 ملیۆن و 404 هەزارو 291 كەس، بەوشێوەیە رێژەی كۆتایی بەشداربووان گەیشتووەتە 56.11%.