پارێزگای كەركوك رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

کوردستان

12/11/2025     ژمارەی بینراو 953

راچڵەكین -

ئیدارەی پارێزگای كەركوك بڕیاریدا سبەینێ، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و قوتابخانەكانی پارێزگاكەدا ڕابگرێت و بكرێتە پشوو.

دیوانی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە بڕیاری رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، سبەینێ پێنجشەممە 13-11-2025 لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و قوتابخانەكانی پارێزگاكەدا بكرێتە پشووی فەرمی.

پارێزگاری كەركوك رایگەیاندووە، بڕیاری پشووەكە بۆ ڕێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و كارمەندانی پەروەردەیی، كە بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە كاریان كرد بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوكدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن