مارك ساڤایا پەیامێك ئاڕاستەی عیراق دەكات

عێراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەكین-

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاویكردەوە.

مارك ساڤایا، لەپەیامەكەیدا دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوتركردنی دیموكراتی و سەقامگیری لەعیراقدا.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، جارێكی تر گەلی عیراق سەلماندی كە پابەندی ئازادی، سەروەری یاساو بونیاتنانی دامەزراوەكانی دەوڵەتێكی بەهێزە.

مارك ساڤایا روونیكردووەتەوە:" دەستخۆشی لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و حكومەتەكەی دەكەم كە پەرۆشبوون بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەوەی عیراق بەرێگایەكی سەروەری و گەشەپێداندا هەنگاو دەنێت."

مارك ساڤایا- نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق بەم شێوەیە كۆتایی بەپەیامەكەی هێناوە: " ئەمریكا بەبەهێزی پابەند دەبێت بەپشتیوانیكردن لە سەروەری عیراق و هەوڵەكانی چاكسازی، سنووردانان لەبەردەم دەستوەردانە دەرەكییەكان و گروپە چەكدارەكان، چاومان لەوەیە لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عیراق كاربكەین بۆ قوڵكردنەوەی هاوبەشییە ستراتیژییەكانمان لەبوارەكانی ئاسایش، وزەو گەشەپێدان و بونیاتنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هەموو عیراقییەك."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن