یەکێتی دەرکردنی کاندیێکی راگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2280

راچڵەکین- 

مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوورخستنەوەی کاندیدێکی لە لیستەکەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند.

مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: بەهۆی بەستنی پەیوەندی بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ لایەنێکی تر، ئیمان عەبدولڕەزاق لە ریزەکانمان دەرکراوە.

دەقی بڵاوکراوەکە:

هەڤاڵان و کادرانی دڵسۆزو لایەنگرانی خۆشەویستمان لەسنووری دەڤەرى بادينان

بەهەموولایەکتان رادەگەیەنین، لە دوێنێوە ئیمان عەبدولرەزاق لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆکاری پەیوەندی بەستنی بە شێوەیەکی نهێنی بە لایەنێکی ترەوە لە ریزەکانی یەکێتی دەرکراو دورخراوەتەوە.

داواکارین لە ئێوەی بەڕێز دەنگ بە ناوبراو نەدەن و متمانەی خۆتان بە هەڤاڵ أثير ابراهيم بە ژمارە ٣٢٦ بدەن کە جێی متمانەی یەکێتییەکەمانە.

مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن