راچڵەكین-
بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كۆتا كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 222ی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەیینی 7ی تشرینی دووەمی لەیاریگای یانەی سلێمانی لەگەڕەكی چوارباخ، لیستی (٢٢٢)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوایین و گەورەترین كەرنەڤاڵی جەماوەریی خۆی ئەنجامبدات.
بڕیارە لەو كەرنەڤاڵەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوایین وتاری خۆی پێش دەنگدان، ئاڕاستەی سەرجەم دەنگدەران و كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و عیراق بكات.