راچڵەكین -
هەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕە، نەجەف و میسان لە باشووری عیراق بڕیاریاندا بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی.
ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەسڕە، نەجەف و میسان، لەسێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی، بڕیاردرا سبەینێ چوارشەممە 5-11-2025 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەكانی ئە سێ پارێزگایە.
پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان و تەندروستی ناگرێتەوەو دەوام لەو فەرمانگايانە ئاسایی دەبێت.