راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە وە لەناوچە شاخاویەكان بە (2-3) پلە .
سبەینێ هەینی 14ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم، لەكاتەكانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆزۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم وە لەكاتەكانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسكەشی هەیە، كاریگەری ناسەقاگیری كەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە بە ( 1– 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
كەركوك : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : / پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی