سەرۆكی فینلاند: لەماڵەكەی خۆمدا كۆچبەرێك دەژی

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115


راچڵەكین-

سەرۆكی فینلاند لەبارەی تێڕوانین لە كۆچبەران و كاریگەری لەسەر وڵاتەكەی دەڵێت:" كۆچ پایەیەكی سەرەكییە بۆ بەردەوامی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە فنلاند."

ئەلیكساندەر ستووب، لەوتەیەكدا بۆ ژمارەیەك لەخوێندكارانی زانكۆ لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كە رۆژنامەی ئیلتالهتی بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند:" لەماڵەكەی خۆمدا كۆچبەر دەژی"، (مەبەست لە هاوسەرەكەیەتی)، لەئاماژەیەكدا بۆ ئەوەی هەمەڕەنگی بەشێكە لە ژیانی رۆژانەیی و  گوزارشت لەپابەندیی خۆی دەكات بە كۆمەڵگەیەكی فرە رۆشنبیری و كلتوری.

سەرۆكی فینلاند، هۆشداریدا لەوەی رەتكردنەوەی بەرامبەر لەكۆمەڵگەكەیدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گۆشەگیركردنی كۆمەڵگەكەو دووركەوتنەوەی لە پێكەوەژیانی نیشتمانی.

ئەلێكساندەر ستووب، بەم دەستەواژەیە كۆتایی بەووتەكەی هێنا" دەبێت فێری قبوڵكردنی جیاوازی و هەمەڕەنگی بین، كۆچ هەڕەشە نییە، بەڵكو هەلێكە بۆ گەشەو بەرەوپێشچوون"  لەپەیامێكی رووندا بۆ داهاتووی فینلاند كە بەئاڕاستەی كۆمەڵگەیەكی هەمەرەنگ  هەنگاو دەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن