ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق پەیامێك ئاڕاستەی لیستە سەركەوتووەكان دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 441


راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیامێك ئاڕاستەی لیستە سەركەوتووەكان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لەراگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی لە پارت و هاوپەیمانێتییە سیاسییە سەركەوتووەكان دەكات و هیوای سەركەوتنیان خوازیارە لەكاری داهاتوویان.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لەبەشێكی راگەیەندراوێكدا دەڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییە سەركەوتووەكان پەلەبكەن لە دەستكردن بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتنەكان بۆ پێكهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسایی ( پەرلەمان) و جێبەجێكار (حكومەت)ی نوێ، بەگوێرەی ئەو ماوە دەستوورییەی دیاریكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند، هاوكات بڵاویكردەوە، رێژەی بەشداری لەدەنگداندا گەیشتووەتە 56.11%.



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن