فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: پشتیوانی 22 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش لە سوریا كردووە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 615

راچڵەكین-

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، پشتیوانی و هاوكاری بۆ زیاتر لە ٢٢ ئۆپەراسیۆن دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سوریا دەستەبەركراوە.

سێنتكۆم، لە ڕاگەیاندراوێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕاوێژ و پشتیوانی و هاوكاری بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانە دابینكراوە كە لە نێوان یەكی تشرینی یەكەم و شەشی تشرینی دووەمدا لە نێوان هێزی ئەركی هاوبەشی یەكگرتوو - ئۆپەراسیۆنی پێداگریی سروشتی و هاوبەشە خۆجێییەكان لە سووریا بەڕێوەچوون.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا پێنج ئەندامی داعش كوژراون و ١٩ ئەندامی دیكەش دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن