هۆشداریی بە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە دەدرێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 580

راچڵەكین -

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم خاوەن موەلیدەكانی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە لەكاتی بڕانی كارەبای نیشتمانی، كارەبا بە هاووڵاتیان بدەن و لەئەگەری پابەندنەبوون، تووشی سزای یاسایی دەبنەوە.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025 بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی پارێزگاكەی كردووەتەوە كە بەهۆی كێشە لە فیدەرەكانی كارەبای ناوشار و هاتنی شەپۆلی سەرماوە، دەبێت لەكاتی بڕانی كارەبادا دەستبەجێ كارەبا هەڵبكەن. 

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە، هۆشدارییشی بە خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان داوە لەئەگەری پابەندنەبوون بە پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان، تووشی سزای یاسایی دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن