كۆمسیۆن: ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت

عێراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025 جومانە غەلای، رایگەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تەواوی دەنگی ئەو وێستگانەی هەژماركردووە كە مابوونەوە، ئەنجامەكانیش 100% هاوشێوەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بوون.

وتیشی:" ئەمڕۆ كۆمسیۆن دەستدەكات بەهەژماركردنی كورسی و كورسی كۆتای ژنان و كەمینەكان، جگە لەوە دەستكراوە بە پێدانەوەی شریتی دەرئەنجامەكان بە هاوپەیمانی، لایەن و كاندیدەكان."

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق روونیكردەوە:" چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رابگەیەندرێت، رۆژێك دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانیش لەپێگەی فەرمی كۆمسیۆن، بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگای تانەدان لەئەنجامەكان دەكرێتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن