ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق رادەگەیەنرێت

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78


راچڵەكین-

وابڕیارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران رابگەیەنێت.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكردووە، تەواوی ئەو سكاڵایانەی لەهەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی تۆماركراون یەكلا كراونەتەوە، هاوكات ئەنجامی بژاردنی دەستی دەنگەكان 100% هاوتای دەنگدانی ئەلیكترۆنی بووە.

زایر، ئەوەی روونكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت، رۆژی دواتریش دەرگای تۆماركردنی سكاڵا لەڕێی پێگەی فەرمی كۆمسیۆن دەكرێتەوەو ماوەی سێرۆژ دەخایەنێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن