كۆمسیۆن شەش كاندیدی هەڵبژاردنەكانی دوورخستەوە

عێراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1244

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تەنها چەند كاتژمێرێك پێش راگەیاندنی ئەجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، شەش كاندیدی بەپاساوی جیا دوورخستەوە كە یەكێكیان دەنگی پێویستی هێناوە بۆ بوون بەپەرلەمانتار.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی :

-ئەسعەد زەین عابدین سەمین لە هاوپەیمانی سەڵاحەدین بەهۆی ساختەكاری لە بڕوانامەی خوێندن.

- یونس قاسم شەغاتی و هیبە تۆفیق حەمزە لەهاوپەیمانی حەسم و ئەژمار نەكردنی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە بۆ هاوپەیمانێتییەكە.

- نیهاد عەتا عەباس لەهاوپەیمانی سیادە و سووتاندنی دەنگەكانی بەهۆی پێشكەشكردنی بڕوانامەی ساختە، بەهەمان شێوە دوورخستنەوەی نۆفل شەریف جەودەت و سووتاندنی ئەو دەنگانەی بەدەستی هێناوە.

-خزەیر علێوی جەبار لەهاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بەهۆی پێشكەش نەكردنی بڕوانامە نوێیەكەی تایبەت بە كاندیدبوونی.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن